٢٧ نیسان ٢٠٢٥ - ٠٠:٣٣
Source: Mehrnews
وەفدی ئێران و ئەمریکا بۆ ڕاوێژ گەڕانەوە وڵاتەکانیان

سێهەمین خولی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمرئکا بە ناوبژیگەریی عەمان لە پایتەختی ئەو وڵاتەدا کۆتایی پێهات.

  سێهەمین خولی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا بە سەرۆکایەتی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکاف نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوین، پاش‌نیوەڕۆی ئەوڕۆ ٦ی گوڵان لە مەسقەتی پایتەختی عەمان و بە ناوبژیگەریی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە پایتەختی ئەو وڵاتەدا کۆتایی پێهات.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران، لەم خولە لە دانوستانەکان وەک دانوستانی کارناسی و تەکنیکی، مەجید تەخت‌ڕەوانچی و کازم غەریب ئابادی، جێگرانی سیاسی و یاسایی وەزیری دەرەوەی ئێران بەرپرسایەتی تیمی کارناسیی کۆماری ئیسلامی ئێران و مایکڵ ئانتۆن‌ـیش سەرۆکایەتی تیمی کارناسیی ئەمریکای لە ئەستۆ بوو.

هەروەها لەم خولە لە دانوستانەکان، وەفدی ئێرانی وێڕای پێداگریی دووبارە بۆ هەڵوەشانەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران و پاراستنی دەسکەوتە ئەتۆمییەکان، ئامادەیی تارانیان بۆ متمانەدان لەبارەی پلانی ئەتۆمیی ئێران بە لایەنی بەرامبەر ڕاگەیاند.

وەفدی ئێرانی بە ئاماژە بە ئاشتەوایی‌بوونی پلانی ئەتۆمی ئێران، جەختی کرد کە ئێران کە هیچ تەنگەژە و بەربەستێکی نییە لە هەنگاوی متمانەسازی بە لایەنی بەرامبەر، بەو مەرجەی کە ئاسایشی نیشتمانی زیانی پێ نەگات.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha